هه‌واڵ
بڕی ۲٥ تۆن به‌هاراتی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناو بردرا
27/11/2019
دوابه‌دوای چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر هۆبه‌ی ئابووری، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، له‌ دوو كۆگای شاری هه‌ولێر ده‌ست گیرا به‌سه‌ر بڕی ۲٥بیست و پێنج تۆن له‌ جۆره‌ها به‌هارات و ئاوی گوڵ و زه‌یتی زه‌یتوون و خه‌ل و خه‌نه‌ و ته‌مه‌ر هیندی و دارچینیی ماوه‌به‌سه‌رچوو.

‏‎سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه‌ به‌هاراته‌ی سه‌ره‌وه‌ و كه‌لوپه‌له‌كان، به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانی هه‌ولێر گواسترایه‌وه‌ بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی ژینگه‌یی له‌ناو بردران، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێره‌وه‌ ڕێكاری یاسای به‌رامبه‌ر گیرایه‌ به‌ر.

‏‎ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان