هه‌واڵ
لە دوو تاوانی جیادا، سێ تۆمه‌تبار دەستگیر کران
06/12/2019
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر - نووسینگەی باکوور، توانییان تۆمەتبارانی دوو تاوانی دزیی جیاواز دەستگیر بکەن.

بەڕێز (مقەدەمی ماف - ئومێد عارەب عه‌بدوڵلاَ)، ئەفسەری نووسینگەی ناوبراو، پێی راگەیاندین کە کارمەندەکانیان توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە لە چەندین شوێن کاری دزی و فێڵکردنیان ئەنجام داوە.

تاوانی یەکەم: دوو تۆمەتبار بە ناوی (ر. س. م)، تەمەن (22) ساڵ، و (و. م. ع)، تەمەن (40) ساڵ، هەڵدەستان بە دزینی پارە و کەلوپەل لە دووکانداران لە بازاڕەکانی شاری هەولێر. بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بەند کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

تاوانی دووەم: تۆمەتبارێك به‌ ناوی (ن. ز. ق)، تەمەن (23) ساڵ، هەڵدەستا بە دزین و فێڵکردن لە مارکێت و دووکانەکان لە چەندین شار و شارۆچکەی هەولێر و سلێمانی. بەپێی ماددە (446) بەند کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان