هه‌واڵ
دوو تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر كران
23/12/2019
دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنكاوە، بە بوونی دوو ڕووداوی دزیكردن لە سنووری بنكەكەیان، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی لە ماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیر بكات.

لەم بارەیەوە، (ڕائید/باساك فەرەج ڕەحیم) بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی دوو تاوانی جیا لە سنووری بنكەكەمان، ئێمەش دۆسیەی لێكۆڵینەوەمان بۆ ئەم دوو ڕووداوە كردەوە و توانیمان لە ماوەیەكی كەمدا هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكەین.

ڕائید باساك روونیشی كردەوە، تاوانی یەكەم بریتی بوو لەوەی، تۆمەتبارێك بە ناوی (ا.د.خ)، تەمەن(۲۰) ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی ماتۆرسكیلێك و لە كاتی دەستگیركردنی بڕێك ماددەی هۆشبەری لابووە، كە بەپێی ماددە (٤٤٦) و (۱٤)ی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراوە.

دەشڵێ، تاوانی دووەمیش تۆمەتبار (هـ.ع.ص)، تەمەن (۲۷) ساڵ، هەڵسابوو بە دزیكردن لە دوو ماركێت، كە ئەویش بەپێی ماددە (٤٤٤) لە "ی.س.ع" بەند كراوە.

راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان