هه‌واڵ
24 تۆن هێلكه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
27/12/2019
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ بارهه‌ڵگرێكی هێلكه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

"ئه‌و بڕه‌ هێلكه‌یه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌پێی ڕێنماییه‌كان ھاورده‌كردنی ڕێگه‌پێنه‌دراو و قه‌ده‌غه‌كراوه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤێتێرنه‌ری هه‌ولێر پشكنین بۆ هێلكه‌كه‌ ئه‌نجام درا و ده‌ركه‌وت ڕێكه‌وتی٣مانگی ماوه‌به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر دراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێكی تر له‌و جۆره‌ ھێلكه‌یه‌، كه‌ ھیچ ڕێكه‌وتێكی له‌سه‌ر نییه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه‌ و بۆ خواردن شیاو نییه‌".

به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر (هۆبه‌ی ئابووری) بڕیار درا ئه‌و هێلكه‌یه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی (24.550) بیستوچوار تۆن و پێنچ سه‌دوپه‌نجا كیلۆ بوو، گواسترایه‌وه‌ بۆ زبڵخانه‌ی كانی قڕژاڵه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و ژینگه‌یی له‌ناو بردرا.

شایه‌نی باسه‌، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ ڕێكاری یاسایی گیرایه‌ به‌ر له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێره‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت.

‏‎ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان