هه‌واڵ
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر دەستبەکار بوو
20/01/2020
ئەمڕۆ رێکەوتی (19/1/2020)، بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری هەولێر (دکتۆر فرسەت سۆفی) و چەندین بەرپرسی باڵای حکومی و ئەفسەر و پلەدارانی پۆلیس، ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز (لیوای مافپەروەر - عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان) کە بۆ ماوەی (۱۳)ساڵ لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر خزمەتی لە بواری پاراستنی ئارامی و یاساسەروەری لە شاری هەولێر کردووە، لە وتارێکدا هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست و سوپاسی گشت ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی کرد کە لەماوەی رابردوو هاریکاری تەواویان کردووە.

هەروەها بەڕێز (عەمید - دلێر نەجات یاسین نەجاڕ) بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر، لە وتارێکدا سوپاسی بەڕێزان سەرۆکی حکومەت رێزدار جەنابی کاک «مسرور بارزانی »و بەرێز وەزیری ناوخۆ کاک «ڕێبەر ئەحمد»کرد کە منیان بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان کردووە.
هەر لە وتارەکەیدا، بەڵێنیدا کە هەموو توانای خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی سەر و ماڵی هاوڵاتیان بپارێزێت و خزمەتی ھاونیشتیمانیان بکات و ئاراميی شاری هەولێر بپارێزێت.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان