هه‌واڵ
ئەو دوو تۆمەتبارەی ئۆتۆمبێلەكەیان لە هەولێر دزیبوو، دەستگیر كران
28/01/2020
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو دوو تۆمەتبارەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدسیان لە شەقامی 60 مەتری هەولێر دزی، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كران.

عەمید دلێر نەجات یاسین نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا بۆ (میدیاكان) رایگەیاند، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری میرسیدس لە شەقامی 60 مەتری لە هەولێر لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دزرا، دەستمان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و توانیمان لە ماوەیەكی كەمدا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزینەوە و تۆمەتبارەكانیش دەستگیر بكەین.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیشی كردەوە، ئۆتۆمبێلەكە، كە 3 هەزار و 100 دۆلار و بڕی 80 هەزار دیناری عێراقیشی تێدا بوو، هی دادخواز بوو و ئەمڕۆ رادەستی كرایەوە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان