هه‌واڵ
پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر 22 پاسپۆرتدا گرت
28/01/2020
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، توانیویانە دەست بەسەر 22 پاسپۆرتدا بگرن و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارێكیش دەستگیر بكەن.

عەمید (دلێر نەجات یاسین نەجاڕ)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا بە میدیاكانی راگەیاند، پاش ئەوەی زانیاریمان دەست كەوت كە 22 پاسپۆرت گومانیان لێ دەكرێت، دەستبەجێ تیمە تایبەتەكانمان دەستیان بە لێكۆڵینەوە و چاودێریی ورد كرد و توانرا هەر 22 پاسپۆرتەكە دەستیان بەسەردا بگیرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، پاسپۆرتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستیان بەسەردا گیراوە و تۆمەتبارێكیش بە ناوی (ر.ر.ك) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (299) لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە، هەروەها بە گوێرەی ماددەكانی (289) و (298) بڕیاری دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارێكی دیكە بە ناوی (ب.ر.ك) دەرچووە، كە لە دەرەوەی وڵاتە و هەردووكیان ویستوویانە بە شێوەیەكی نایاسایی مامەڵە بەو پاسپۆرتانەوە بكەن.

عەمید (دلێر نەجاڕ) ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە و لێپێچینەوە بەردەوامە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان