هه‌واڵ
سێ تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیر كران
29/01/2020
ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەكدار تەقە لە پۆلیسێكی هاتوچۆ كرا، كەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جامڕەش، تابلۆ بیانی، لەسەر شۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەكدار و پۆلیسی هاتوچۆ لە ئاكامدا تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەكەن، بۆیە دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید - دلێر نجات یاسین نجار) هێزێكی تایبەتی پۆلیس پێكهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەكەرانە ببنەوە، توانرا كەمتر لە (۱٥) خولەك دوو چەكدارەكە دەستگیر بكرێن و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا دابگیرێت.

هەروەها یەكێك لە چەكدارەكان كوڕی بەرپرسێكی هێزەكانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەكە دەچێتە شوێنی ڕووداو.

بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەكەش دەستگیر بكرێت.

لێرەوە بەڕێزیان ڕایدەگەیەنێت، هیچ كەسێك لە یاسا بەرزتر نییە، هەر كەسێكیش دژی یاسا بوەستێتەوە، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان