هه‌واڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ژمارەیەك بنكەی پۆلیس و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەسەر كردەوە
05/02/2020
بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجات یاسین نەجاڕ)، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكان و راپەڕاندنی ئەركەكانیان، بە جیا سەردانی هەر یەك لە بنكەی پۆلیسی كوردستان، بنكەی پۆلیسی ئاشتی، بنكەی پۆلیسی تەیراوە، بنكەی پۆلیسی راستی و هەروەها نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راستی كرد.

لەو سەردانانەیدا، لە نزیكەوە چاوی بە ئەفسەران و كارمەندانی ئەو بنكە و نوسینگانە كەوت و بەڵێنی پێ دان كەوا هەر كێشە و كەموكوڕییەكیان هەبێت، بۆیان چارەسەر بكات.

بەڕێزیان هەروەها دووپاتیشی كردەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كارمەندانی پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، چەسپاندنی سەروەریی یاسا و دابینكردنی ئارامی و سەقامگیرییە بۆ هاووڵاتیان، پێویستە ئەو ئەركە پیرۆزەش بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبوردووییەوە جێبەجێ بكرێت.

عەمید (دلێر نەجاڕ)، هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتیانی بۆ پەرەپێدان بەو ئارامییەی لە هەولێری پایتەخت هەیە، بە گرنگ ناو برد و رۆڵی هاونیشتمانیانیشی لە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكان، بەرز نرخاند.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان