بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە پرسگەوە مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی دەكات
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەڕێز عەمید (دلێر نەجاڕ)، لە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، خۆی پێشوازی لە سەردانیكاران كرد بە مەبەستی راپەڕاندنی ئیشوكار و راییكردنی مامەڵەكانیان.
عەمید (دلێر)، هەروەها لە نزیكەوە گوێی بۆ داواكاری و داخوازی و گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان گرت و راشیگەیاند، هەموو مامەڵە یاساییەكان بە بێ دواكەوتن بۆیان ڕایی دەكرێت.
بەڕێزیان دووپاتیشی كردەوە، پۆلیس لە خزمەت هاووڵاتیاندایە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە كاروبار و مامەڵەكانیان بۆ ئەنجام دەدەین.
|