هه‌واڵ
تەقەكەرەكانی (ئەكوا پارك) دەستگیر كران
17/02/2020
كاتژمێر (5)ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 16/2/2020، لە گەراجی (ئەكوا پارك) لە هەولێر، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند كەسێكدا دروست دەبێت و دواتر تەقە دەكرێت، بۆیە بەو هۆیەوە كەسێك دەكوژرێت و 3 كەسی دیكەش بریندار دەبن.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید (دلێر نەجاڕ) رایگەیاند، دوای رووداوەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەراجی (ئەكوا پارك)، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و شوناسنامەی ئەو كەسانەیان دیاری كرد كە تاوانەكەیان ئەنجام داوە.

عەمید (دلێر نەجاڕ) هەروەها روونیشی كردەوە، لە كەمتر لە (7) كاتژمێردا، تۆمەتبارەكان رادەستی دادگا كران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوانەی تاوانەكەیان ئەنجام داوە، دوو تۆمەتبار بوون و یەكێكیان بە برینداری دەستبەسەر كرا، كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بكەری سەرەكیی تاوانەكەیە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەشدا هاووڵاتییەك بە ناوی (هاوڕێ مەحموود قادر) كوژراوە و هەروەها دوو هاووڵاتیی دیكەش بە ناوەكانی (هێژا عوسمان جەمیل) و (ئەحمەد سەڵاحەدین تەها)، بریندار بوون.

ئەوەشی خستە ڕوو، كە تۆمەتباران (ش.ع.م) لەگەڵ (گ.ق.م)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە و بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان، بەند كراون.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان